作曲 : SHAiDA Voice
ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم
باوکی فرمێسکم و ڕۆڵەی ژانم
باڵە سووتاوەکانی پەروانەم
شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم
چڵە ڕێحانی دوورە دێراوم
سازی ناسازی هەڵپەسێرراوم
تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم
خەستە و دەردەداری چی دەردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕە و زیزم
چۆن بتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟!
خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم؟
作曲 : SHAiDA Voice
ژیلەمۆی ئاگری بەیانانم
باوکی فرمێسکم و ڕۆڵەی ژانم
باڵە سووتاوەکانی پەروانەم
شووشە بادەی بەتاڵی مەیخانەم
چڵە ڕێحانی دوورە دێراوم
سازی ناسازی هەڵپەسێرراوم
تکە ئاونگی سەر گەڵای زەردم
خەستە و دەردەداری چی دەردم
ئاخرین تیشکی خۆری پاییزم
شاعیری پیری تووڕە و زیزم
چۆن بتوانم بە تۆ بڵێم من چیم؟!
خۆم گومانم هەیە کە هەم یا نیم؟